"هەموومان بە تایبەت زانایان بەرپرسیارین لە جیهاد کە ئەرکی سەردەمی ئێمەیە"

مەلا محەمەد ئۆزەر سکرتێری گشتی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە یەکەم کۆنفڕانسی یەکێتی زانایانی تورکیا وتی، "لە سەردەمێکدا کە لە جوگرافیای ئیسلام خوێنی مسوڵمانەکان وەک رووبار دەڕژێت، هەموومان بە تایبەت زانایان بەرپرسیارین لە جیهاد کە ئەرکی سەردەمی ئێمەیە."
یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و ئەنجومەنی قودس و فەلەستین بە تەوەری "ئەو بانگەوازەی لە منارەکانی غەززەوە سەرهەڵدەدات" یەکەم کۆنفڕاسنی دیداری زانایانی تورکیای رێکخست.
کۆنفڕانسەکە بە بەشداری نوێنەرانی شاندەکانی زانستی لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتەوە لە ئیستانبوول بەردەوامە.
مەلا محەمەد ئۆزەر سکرتێری گشتی إتحاد العلماء و المدارس الإسلامیة (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
"لەم خاڵەدا، دەبێت لە تەنها قسەکردن تێپەڕین"
مەلا محەمەد وتی، "ئەمڕۆ دەبێت بە ڕوونی ئەوە بڵێم کە قسەکردن لەسەر پرسی غەززە لێرەدا هەست بە بارگرانی و بەرپرسیارێتی دەکات بۆ من. چونکە تا ئێستا هیچ شتێک لەسەر ئەم بابەتە نەگوتراوە. لە کاتێکدا جینۆسایدێکی سیستماتیکی بە هەموو توندوتیژییەکانیەوە بەردەوامە، لە کاتێکدا هاوارەکانی منداڵان ئاسمانەکان دەلەرزێنن، بەرپرسیارێتیی ویژدانی و ئەخلاقییە بۆ ئێمە کە تەنها بە قسەکردن ڕازی بین، هەر وشەیەک کە هیچ هاوتایەکی کردەیی نییە، بێڕێزیکردنە بە بەرخۆدان و خیانەت لە خوێنی بەنرخی شەهیدانە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە خەڵکی غەززە و ئافرەتانیان و بەساڵاچووان و منداڵەکانیان و موجاهیدە قارەمانەکانیان تووشی دڕندەیی دەبن کە هەرگیز لە یادەوەری مرۆڤایەتیدا نەبینراوە. بەداخەوە گوێمان لە هاوارەکانیان کەڕ کردوە. تەنانەت هەستیارترینەکانیشمان تەنها هاوکاری داراییمان پێشکەش کردووە. نەتوانرا هۆشیاری کۆمەڵایەتی بنیات بنرێت و بایکۆتێکی کاریگەر لە بەرهەمە سەهیۆنییەکان نەکرا. بەڵێ هەندێک بازنەی ئیسلامی هەستیارییان نیشان دا، بەڵام جەماوەرە فراوانەکە وەک پێویست کۆ نەکرایەوە. هەرچۆنێک بێت پێشەوا ئایینییەکان و بیروڕاکان و ئیمامەکان و مامۆستایانی کۆمەڵگا دەیانتوانی لەم بوارەدا ڕۆڵێکی چالاکتریان هەبێت. چونکە گەل گوێ لە بانگەوازی ئەو سەرکردانە دەگرێت کە متمانەیان پێیەتی. بەڵام پەیوەندییەکەمان وەڵامی پێویستی نەدۆزیەوە. لەم خاڵەی ئەمڕۆدا دەبێت لە تەنها قسەکردن تێپەڕین."
"هەموومان بە تایبەت زانایان بەرپرسیارین لە جیهاد کە ئەرکی سەردەمی ئێمەیە"
مەلا محەمەد لە بەردەوامی وتی، "راستیێک هەیە کە هەموومان دەزانین، بەڵام دەبێت جارێکی دیکە بە بیر بهێنین؛ هەر سەردەمێکی بەرپرسیارێتی و وەجبەیەکی تایبەتی خۆی هەیە. وەک چۆن لە کاتی خۆڕگیران یان نەبارینی باران نوێژێکی تایبەتی هەیە، بە هەمان شێوەیە کاتێک لە جوگرافیای مسوڵمانەکان خوێن وەک رووبار دەڕێژێت دەبێت ئیمە جیهاد بکەین و هەموومان بە تایبەت زانایان بەرپرسیارین لە جیهاد کە ئەرکی سەردەمی ئێمەیە. یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان فەتوایەک لەبارەی جیهاد بڵاو کردەوە. ئەم فەتوایە زۆر گرنگە. بەڵام ئیتر تەنها فەتوا بەس نییە دەبێت بە کردەوەش دەستبەکار بین. دەبێت بڕیارەی لێرە دەدرێت ئەمە بێت. ئێمە بە ئەنجامدانەوەی کۆبوونەوەکان ناتوانین ویجدانەکانمان ئاسوودە بکەین. دەبێت کۆبوونەوە و قسەکان بە کردەوە پشتگری لێ بکرێت. هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دروستبوونی هەستیاری لەبارەی بایکۆت لە نێوان کۆمەڵگە. بە هەر شێوەیەک بێت دەبێت زانایان پێشەوایی بۆ ئەمە بکەن. ئەگەنا، ئەرکەکەمان لە لای خودا بەجێ ناهێنین و هەروەها متمانەی کۆمەڵگە بە ئێمە تێکدەچێت."
"دەبێت منداڵەکانمان بە شێوەیەک گەورە بکەین کە سەلاحەدین ئەیوبی فاتیحی قودس نموونەیان بێت"
ئۆزەر ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت کۆمەڵگە فشار بخەنە سەر بەڕێوبەرانیان بۆ ئەوەی دەستبەکار بن و وتی، "دەبێت کۆتایی بە هەموو جۆرە پەیوەندیێک لەگەڵ رژیمی سەهیۆنی بهێنرێت؛ بۆ راگرتنی ئەم ستەمە دەبێت فشارەکانی سیاسی و دیپلۆماتیک لە مەیدانی نێودەوڵەتی زیاد بکرێن. لانیکەم دەبێت جیهانی ئیسلام هەموو دەرفەتەکانیان لە دژی قەوارەی سەهیۆنی بەکاربهێنن. لە ئەنجامدا بۆ ئازادکردنی قودس دەبێت پلان و نەخشەرێگایەکمان هەبێت. هیچ بەرخۆدانێک بە بێ پلان، نەخشەڕێگا، ئامانج و لێکۆلینەوە سەرناکەوێت. پێویستە ناوەندەکانی توێژینەوە دابمەزرێنین کە بتوانین دوژمن، واتە ئایدۆلۆژیای سەهیۆنی بناسین و ئەکادیمیاکان بۆ ناساندنی نەوەی سەلاحەدین ئەیوبی دابمەزرێنن و منداڵەکانمان سەلاحەدین ئەیوبی فاتیحی قودس وەک نموونەیەک وەربگرن و نەوەیەکی هۆشیار بۆ ئەم مەبەستە بنیات بنرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.